riklam

كۆڕی ناساندن بۆ چەپكێك لە بەرهەمەكانی باڵیۆز د.محەمەد سابیر بەڕێوەدەچێت

کوردستان 08:27 PM - 2022-05-16

بەئامادەبوونی خاتوو شاناز كۆڕی ناساندن بۆ چەپكێك لە بەرهەمەكانی باڵیۆز دكتۆر محەمەد سابیر بەڕێوەچوو.
بەئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێری مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی و جەماوەرێكی كتێب دۆست، لەبەردەوامی ئەو چالاكییە رووناكبیریانەی لە سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری سازدەكرێن، كۆڕی ناساندن بۆ سێ كتێبی باڵیۆز د.محەمەد سابیر بەڕێوەچوو.
لەو رێوڕەسمەدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ 16ی ئایاری 2022 لەهۆڵی تەوار لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو بۆ ناساندنی كتێبەكە، نوسەر كورتەباسێكی لەسەر كتێب و بەرهەمە نوێییەكانی و ئەزموونی چل ساڵەی خۆی وەك سیاسەتمەدار و تێكۆشەر و نوێنەری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومەتی هەرێم لە وڵاتان و باڵیۆزی عیراق خستەڕوو، هاوكات بەگرنگییەوە لەڕۆڵی سەرۆك مام جەلالی روانی وەك سیاسەتمەدارێكی ژیر و سەركردەیەكی دیپلۆماسی خاوەن ئەزموون. 
رێورەسمەكە بەدابەشكردنی كتێبەكانی (ئەلبومی تێكۆشان، چرای رێی خەبات، بیرەوەرییەكانم لە غوربەتدا) لە نووسینی دكتۆر محەمەد سابیر كۆتایی هات.
PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket