riklam

ئه‌زموونه‌كانی ژیانی د.محه‌مه‌د سابیر بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کوردستان 06:07 PM - 2022-05-16

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ٢٠٢٢/٥/١٦ له‌هۆڵی ته‌وار له‌شاری سلێمانی، مه‌راسیمێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی باڵیۆز د.محه‌مه‌د سابیر ئیسماعیل به‌ڕێوه‌چوو .

ئه‌زموون و به‌رهه‌مه‌كانی د.محه‌مه‌د سابیر،  له‌ دووتوێی سێ كتێبدا بڵاوكرابوونه‌وه‌ به‌ناونیشانی ( ئه‌لبومی تێكۆشان، چرای رێگای خه‌بات، بیره‌وه‌رییه‌كانم له‌غوربه‌تدا ) .
له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا دیكۆمێنتارییه‌ك له‌سه‌ر ژیان و ئه‌زمونی كاری دیبلۆماسیی د.محه‌مه‌د سابیر و چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌شكران .

له‌ وته‌یه‌كیشدا د. محه‌مه‌د سابیر ،كورته‌ باسێكی له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كانی پێشكه‌ش به‌ئاماده‌بووان كردو سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌شی كرد كه‌ هاوكاربوون له‌ كۆكردنه‌وه‌و به‌ چاپ گه‌یاندنی هه‌رسێ به‌رگی كتێبه‌كه‌یدا.

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌شدا كتێبه‌كان وه‌ك دیاریی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كران.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket