سلێمانی.. خۆڵبارین 70 هاووڵاتی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كات
کوردستان 03:14 PM - 2022-05-16
به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌وخۆڵبارینه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ڕووی له‌پارێزگای سلێمانی كــــردوه، نزیكه‌ی(70) هاووڵاتی سه‌ردانی به‌شی فریاكه‌ونتی هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی (شار و د.جمال ئه‌حمه‌د ڕه‌شید تایبه‌ت به‌منداڵان ) یان كردوه به‌هۆی هه‌ستیاری به‌خۆڵ بارین و كاریگه‌ریه‌كانی به‌شێكی زۆریان چاره‌سه‌ری پزیشكی پێویسیان بۆكراوه‌و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هه‌ڵمژینی ئه‌و هه‌وایه‌ی بووه به ته‌پ و تۆز به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باش نییه‌و كاریگه‌رییه‌كانی خۆڵبارین له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه بۆ هاووڵاتیان برتییه‌لــــــه.
1- ده‌بێته هۆی هه‌ستیاری حه‌ساسییه‌ت و پێڵووی چاوه‌كان سورده‌بنه‌وه‌و توشی خوران ده‌بێت.
2- هه‌ستیاری لوت و به‌تایبه‌ت تر ناوپۆشی لوت سور ده‌بێته‌وه تووشی هه‌وكردن ده‌بێته‌وه به‌مه‌ش گیرانی لوت دروست ده‌بێت و كه‌سه‌كه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت.
3- فشاری خوێن و خوێن به‌ربوون و هه‌وكردنی گوێچكه‌ی ناوه‌ڕاست زۆر جار ده‌رئه‌نجامی ئه‌م خۆڵبارینه‌یه و كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه.
4- ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌سن و ڕه‌بۆیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م خۆڵبارینه حاڵه‌ت و نیشانه‌كانیان زیاد ده‌كات.
5- زۆر جار ده‌بێته‌هۆی خورانی پێست و سوربوونه‌وه و نه‌خۆشی ئێكزیما.
6- كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان و سییه‌كان دروست ده‌كات و به‌مه‌ش كه‌سه‌كه تووشی كۆكه و پژمین و ناڕه‌حه‌تی زۆر ده‌بێت چونكه ئه‌و ده‌نكۆڵانه هه‌ڵگری میكرۆب و به‌كتریان.
سه‌ره‌ڕای هۆكارو كاریگه‌رییه‌كان چه‌ندین ڕێگای خۆپارێزی هه‌یه كه پێویسته هاووڵاتیان پابه‌ندی چه‌ند ڕێنمایی بن له ماڵه‌وه. ئه‌وانیش بریتین...
1- داخستنی ده‌رگاو په‌نجه‌ره و پاككردنه‌وه‌ی شوێنی خۆڵبارین به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ن.
2- له كاتی چونه ده‌ره‌وه ده‌مامك ببه‌سترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانه‌وه بكه‌ی به‌به‌رده‌وامی.
3- ده‌رگا و په‌نجه‌ره دابخه ئه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تی زۆر پێویست نه‌بێت مه‌چۆ ده‌ره‌وه.
4- زۆر خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی به‌تایبه‌ت له‌كاتی شۆفێری و چونه ده‌ره‌وه هه‌وڵبدرێت هه‌وای ناو ئۆتۆمبێل بكرێته‌وه.
5- خواردنی میوه و سه‌وزه به‌به‌رده‌وامی.
6- تێكه‌ڵ نه‌بوونی هاوڵاتیان و مامه‌ڵه نه‌كردنیان له‌گه‌ڵ سه‌گ و پشیله كه له ئێستادا له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه گرنگی زۆری پێده‌درێت ، چونكه ئه‌و تۆز و خۆڵه له‌گه‌ڵ فه‌رووی ئاژه‌ڵه‌كان كێشه دروست ده‌كات.
7- له‌كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندی به هێڵی گه‌رمی ژماره 122بكه‌ن
PUKmedia راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08