riklam

كه‌ركوك.. تیمی ته‌ندروستی گه‌ڕۆك داده‌نرێت

کوردستان 02:55 PM - 2022-05-16

كه‌ركوك شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه‌ چڕترده‌بێته‌وه‌و ته‌ندروستی كه‌ركوكیش هۆشداری ده‌دات و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه‌.

شه‌پۆلی خۆڵبارینه‌كه‌ی كه‌ركوك چڕتر بووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌ی تووشبوان به‌ته‌نگه‌ نه‌فسی زیاتر بوون، فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوكیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌وا به‌شێك له‌حاڵه‌ته‌كان قورسن و ئه‌گه‌ری گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه‌. 

فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه‌، كه‌وا تائێستا زیاتر له‌ 250 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردوه‌ به‌هۆی ته‌نگه‌ نه‌فه‌سیه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی چڕبوونه‌وه‌ی زیاتری شه‌پۆله‌كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ حاڵه‌تی مردن تۆماركرێت، بۆیه‌ داوامانكرده‌ ته‌واوی كارمه‌ندانی پزیشكی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

 له‌لایه‌كی تره‌وه‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی به‌ناو شاره‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێكرا بۆ حاڵه‌ته‌ له‌ناكاوه‌كان و چه‌ندین حاڵه‌تیش له‌ لایه‌ن ئه‌و تیمانه‌وه‌ رزگاركراون و له‌گه‌ره‌كه‌كان، هاووڵاتیانی تووشبوو بۆ وه‌رگرتنی ئۆكسجین خۆیان، ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئه‌و كلینكه‌ گه‌ڕۆكانه‌ .

PUKmedia ئازاد شوكر/ كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket