riklam

ئێران كەمترین ڕێژەی گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا تۆمار دەكات

جیهان 03:19 PM - 2022-05-12

ڕێژەی گیان لەدەستدان بە كۆڕۆنا بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و گەیشتووە بە سێ كەس. 

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوو تەنها سێ كەس لەو وڵاتە بەهۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە. 

لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویكردەوە كە لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 371 كەس تووشی كۆرۆنا بووە و 782 كەس لەژێر چاودێری پزیشكیدان و سێ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 

لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا لە ئێران تا ئێستا 141 هەزار و 201 كەس بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket