riklam

له‌دژی تای خوێنبه‌ربوون رێكاری توندتر ده‌گیرێته‌به‌ر

کوردستان 05:47 PM - 2022-05-07

دوای زیادبوونی ژماره‌ی توشبوان به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق و گیان له‌ده‌ستدانی 8 كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم بۆ رێگاگرتن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ له‌ كوردستان، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی  ده‌ست پێكردوه‌،  كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ به‌شی ڤێتێرنه‌ریه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌.

حسێن حه‌مه‌كه‌ریم وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیان له‌نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون كه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی عیراق بڵابۆته‌وه‌، هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ئه‌نجامداوه‌.
وتیشی: بابه‌تی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌ ڤایرۆسیه‌كان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر مرۆڤ، پێویستی به‌هه‌ماهه‌نگی زۆربه‌ی دامووده‌زگاكانه‌وه‌ هه‌یه‌، تاكو بتواندرێ ئاستێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی دابندرێت.

وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌: به‌و پێیه‌ی نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ چه‌ند رێنمایه‌كی ده‌ركردووه‌، كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ شێوازی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ و پشكنینه‌كان و توندكردنی رێكاره‌كانی هێنانی ئاژه‌ڵ له‌ده‌ره‌وه‌و پارێزگاكانی تری عیراقه‌وه‌ هه‌یه‌.

حسێن حه‌مه‌ كه‌ریم راشیگه‌یاند: جگه‌ له‌وانه‌ ته‌ئكید له‌سه‌ر  پاككرنه‌وه‌ی شوێنی ئاژه‌ڵه‌كان و شوشتنیان به‌ده‌رمانی له‌ناوبردنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket