تەندروستی هەولێر: حاڵەتێكی گوماناوی تای خوێنبەربوون هەیە
کوردستان 01:32 PM - 2022-05-07
تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت: تائێستا لەهەولێر هیچ حاڵەتێكی توشبوون بەتای خوێنبەربوون تۆمارنەكراوەو حاڵەتێكی گومانلێكراو هەیە كە منداڵێكەو لەبەغداوە بۆ چارەسەركردن هاتوەتە هەولێر.
د.دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەشاری هەولێر هیچ حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆمارنەكراوە، ئەوەی هەیە تەنها حاڵەتێك هەیە كە منداڵێكی تەمەن دوو ساڵەو لەبەغداوە بۆ چارەسەر هاتوەتە هەولێرو بەپێی نیشانەكان گومان دەكرێت تای خوێنەربوونی هەبێت و مەترسی لێ ناكرێت.
وتیشی: منداڵەكە لەبەغداوە سەردانی هەولێری كردوە بۆ چارەسەركردن نەخۆشی هەوكردنی جگەری هەبووەو لەنەخۆشخانەیەكی منداڵانەو پزیشكی چارەسەركاریش بەپێی نیشانەكان گومانی لێكردوەو لەشوێنێكەوە هاتووە پەتاكەی تێدایە.
ئەوەشی خستەڕوو: تیمی ڤێتێرنەری سەردانی نەخۆشەكەیان كردوەو سامپڵی لێوەرگیراوەو رەوانەی تاقیگەی ناوەندی كراوە لەبەغدا بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەنجامی پشكنینەكە كە گومان دەكرێت پەتاكەی بێت، دەبێت گرتنەبەری رێكاری پێویستيش لەگەڵ ئەوانەی مامەڵەیان لەگەڵ نەخۆشەكە كردوە بگیرێتەبەرو پشكنینیان بۆ بكرێت.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر دەشڵێت: پێویستە هاووڵاتیان لەو شوێنانە گۆشتی ئاژەڵ بكڕن كە مۆری لێدراوەو بەپێی رێنماییە تەندروستییەكان سەربڕدراوە، چونكە گواستنەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لەڕێی گەنەوە دەبێت كە بەئاژەڵەوەیە یان كەسێكی توشبووە، نیشانەكانیشی بەرزبونەوەی تاو سەرئێسەو رشانەوەو سك ئێشەیە.
باسی لەوەشكرد كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەرییەوە رێكاری پێویست گیراوەتەبەر، بەتایبەت سەربڕینی ئاژەڵ كە دەبێت تەنها لەگوشتارگە رەسمیەكان بێت و رێگری لەوەی كە لەدەرەوەی كوشتارگەكان ئاژەڵ سەرببڕدرێت، چونكە لەناوەڕاست و باشوری عیراق چەندین حاڵەتی تای خوێنبەربوون و گیان لەدەستدان تۆماركراوە.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
کوردستان 04:33 PM - 2024-05-09 -
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
کوردستان 03:31 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
پهرلهمان بۆ ههڵبژاردنی سهرۆك پشووهكهی دوادهخات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوهندی یاسایی یهكێتی: نیهتی پارتی دواخستنی ههڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09