riklam

کۆنفرانسێکی تایبەت بەیاسا و مافەکانی کرێکاران لە کوردستان

کوردستان 11:56 AM - 2022-05-07

لەشاری سلێمانی و ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، کۆنفرانسێکی بەناونیشانی مافەکانی کرێکاران لەنێوان دەقی یاسای و جێبەجێکردن و بەڕێوەچوو.

 

لەکۆنفرانسەکەدا چەندین تەوەرو بابەتی تایبەت بە کرێکاران و مافەکانی کرێکاران باسکران و هەروەها ئەوەش باسکرا کە دەبێت سەرجەم یاساکانی تاییبەت بە کرێکاران وەک خۆی جێ بەجێ بکرێت.

 

هەر لەو کۆنفرانسەدا باس لەوەشکرا کە لەهەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر کرێکاری نێوخۆی و بیانی هەن و بەڵام وەک پێویست مافەکانیان دەستبەر نەکراوە، ئەوەش وای کردووە کرێکاران ببنە قوربانی دەستی خاوەنکار، ڕاسپاردەی کۆنفرانسەکەش ئاراستەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ:شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket