riklam

تووشبوویەكی پەتای خوێن بەربوون لەكەركوك گیانیلەدەستدا

کوردستان 12:44 AM - 2022-05-07

تووشبوویەكی پەتای خوێن بەربوو، لەسنوری پارێزگای كەركوك گیانیلەدەستدا.
فەرمانگەی تەندروستی كەركوك  راگەیەنراوێكی لەوبارەیەوە بڵاوكردوەتەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەداوە:" دوای ئەوەی چەند رۆژێك لەمەوبەر لەشاری كەركوك تووشبوویەكی پەتای خوێن بەربوون تۆماركرا، كەهاووڵاتیەكی بەتەمەن بوو، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی باری تەندروستیەوە گیانیلەدەستدا".
فەرمانگەی تەندروستی كەركوك هۆشداریش دەدات لەو بارەیەوە كە ئەم پەتایە پەتایەكی سەختەو  رزگار بوون لی ئەستەمە، بۆیە داوا لەهاوڵاتیان ئەكات خۆیان لەو پەتایە بپارێزن ونزیك ئەو شوینانە نەبن كە ئاژەڵداری تێدا دەكرێت و ئاگاداری خواردنی گوشتی سور بن لە بازارو چێشتخانەكان.
PUKmedia ئازاد شوكر 









ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket