riklam

سلێمانی لە میوانداریی گروپی میوزیكی پایزەی بۆكاندا

ئەدەب و هونەر 08:53 PM - 2022-05-05

ئێوارەی ئەمڕۆ  ٢٠٢٢/٥/٥ لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی ،  فیستیڤاڵی هونەری و کلتوری ” سولی فێست” بەڕێوەچوو .

 

سولی فێست بە پاڵپشتیی بەڕێز قوباد تاڵەبانی و بە سپۆنسەری کەناڵی کوردسات ، کوردبین و ئای تۆک لە شاری سلێمانی  سازكرابوو ، تێیدا میوانداریی گروپی میوزیكی پایزەی شاری بۆكان كرابوو.

 

لە فێستیڤاڵەكەدا هەریەك لە گروپەكانی ”سوهرەوەرد و ژێ”ش لە شاری سلێمانیییەوە بەشداربوون و لەگەڵ گروپی پایزەدا چەندین بەرهەمی گۆرانی فۆلكلۆر و پارچە میوزیكیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد.

 

لەبەشێكی تری فێستیڤاڵەكەدا ژمارەیەك خاوەن كار و براندی كوردیی خۆماڵیی كارەكانی خۆیان نمایشكردبوو.

 

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket