riklam

عیراق.. گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا سفره‌

عیراق 04:37 PM - 2022-05-05

له‌ راگه‌یه‌نراویكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ5-5-2022، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تییدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 45 حاڵه‌تی نویی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 2146 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هیچ كه‌سێك به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیله‌ده‌ستنه‌داوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائیستا، 2 ملیۆن و 325 هه‌زارو 397 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 298 هه‌زارو 717 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.8%، هه‌روه‌ها 25 هه‌زارو 212 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

 PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket