riklam

لەكاتی خۆڵبارین پێویستە چی بكرێت؟

کوردستان 09:13 AM - 2022-05-05

پێویستە لەکاتی خۆڵبارین و دروست بوونی تۆز و خۆڵ ڕەچاوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بکرێت
خۆڵبارین ڕاستەوخۆ کاریگەرەکان بۆسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت وە: هەڵمژینی ئەو هەوایەی بووە بە تەپ و تۆز بە شێوەیەکی گشتی بۆ تەندروستی مرۆڤ باش نییە و پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنمایەتەندروستیانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:
هۆکارەکانی ئەم خۆڵبارینە لەم ڕووە وە کاریگەری دەبێت..
١- دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.
٢- هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
۳- فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.
٤- ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.
٥- زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.
٦- کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.
سەرە ڕای هۆکار و کاریگەرییەکان چەندین ڕێگای خۆپارێزی هەیە کە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی چەند ڕێنمایی بن لە ماڵەوە. ئەوانیش بریتین...
١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.
٢- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.
۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.
٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.
۷- لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە ۱۲۲ بکەن
 PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەکانی تەندروستی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket