قەیرانە نێودەوڵەتییەكان:پارتی شەنگالی بەدڕندەی داعش سپارد
کوردستان 04:12 PM - 2022-05-04
گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان رایگەیاند: پارتی ئێزدییەكانی شەنگالی بەدڕندەی داعش سپاردو دوای پاشەكشەی هێزەكانیشی لەقەزاكە ئەو جەماوەرییەی كە لەگەڵی بوون لەدەستدا.
گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان (INTERNATIONAL crisis Group) لەڕاپۆرتیكیدا كە تایبەت بوو بەكۆتایهاتنی داعش لەعیراق و كۆمەڵكوژی دژ بەئێزدییەكانی شەنگال ئاماژەی بەوەدا بوو، شەنگال پێویستی بەبونیادنانەوەی سیاسی و ئابوریی و گەڕانەوەی ئاوارەكانە بۆ شوێنی خۆیان هەیەو لەسەر حكومەتی عیراقیش پێویستە شارەكە ئاوەدان بكاتەوەو خزمەتگوزاریی و پرۆسەی خوێندنیان بگەڕێنێتەوەو خوێندنگاكان بكاتەوە.
لەڕاپۆرتەكەیدا دەشڵێت: شەنگال كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی لەپێكهاتەی ئێزدییە، لەمانگی ئابی 2014دا لەلایەن داعشەوە داگیركراوەو خەڵكەكەی روبەڕووی كۆمەڵكوژی و كوشتن و دەستدرێژی و رفاندن و بەكۆیلەكردن بونەتەوە، هەروەها ئەوانەشی ئاوارە بوون رویان لەكەمپەكانی هەرێمی كوردستان كردوە.
لەبەشێكی دیكەی راپۆرتەكەیدا، باسی لەوەكردوە: رەگی كێشەكانی شەنگال بۆ پرۆسەی ئازادی عیراق لەساڵی 2003 دەگەڕێتەوە كە بەهۆی نەبونی یەكەیەكی كارگێڕی كاراو ناكۆكی تائیفی و نەبوونی رۆڵی حكومەتی عیراق و ئیدارەی پارێزگای نەینەوا لەقەزاكەدا وایكردوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان سود لەو بۆشاییە كارگێڕی و ئەمنییە وەربگرێت و دەسەڵاتی ئیدارەی شارەكە لەلایەن كەسانی سەر بەو حزبەوە بەڕێوەببرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا زۆرینەی جەماوەری شەنگالی لەگەڵ نەبووە، چونكە پارتی وەك كورد مامەڵەی لەگەڵ ئێزدییەكان دەكرد نەك وەك پێكهاتەیەكی ئاینی، ئەوەش رەشبینی شەنگالییەكانی زیادكرد كە وەك كوردی پلە دوو مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، هەروەها هەوڵەكانی پارتی بۆ ئەوەش بووە كە شەنگال بخاتەوە سەر هەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا ژمارەیەكی زۆری ئێزدییەكان دژی ئەو كارە بوون.
گروپی قەیرانە نێودەوڵەتییەكان باسی لەوەشكردبوو: دوای پاشەكشەی هێزەكانی پارتی لەكاتی داگیركردنی شەنگالدا لەلایەن داعشەوە، پارتی ئەو جەماوەرییەی كە لەگەڵی بوون لەدەستیداو، پارتی لەشەنگال هەڵات و خەڵَكەكەشی بەدڕندەی داعش سپارد.
PUKmedia ئاژانسەكان
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27