riklam

سلێمانی.. لە 24 سەعاتدا 22 منداڵ لەدایكبوون

کوردستان 04:58 PM - 2022-05-03

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 879 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و 22 منداڵ لەدایكبوون و 4 كەسیش گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 879 كەس سەردانی هەریەك  له نەخۆشخانەكانی ( شار - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێركاری - منداڵبوون - هیوا - پسپۆڕییەكانی دڵ - ‌شەهید د.هێمن كۆرۆنا - ئمێرجینسی سوتاوی - گورچیلەی دەستكرد ) كردووە لەو ڕێژەیەش سێ سەد و 354 كەس داخڵكراون بە شێوەیەك لە نەخۆشخانەی شار 174 كەس و نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید منداڵان 60 كەس و نەخۆشخانەی منداڵبوون 27 كەس و نەخۆشخانەی هیوا 42 كەس و نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 50 كەس و نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن تایبەت بە كۆرۆنا 1 كەس داخڵكراون.

هەر بەپێی ئامارەكە، لەو ڕێژەیە 13 حاڵەتی نەشتەرگەری گشتی لەنەخۆشخانەی شار  3رنەشتەرگەری قەستەرەرو باڵۆن لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ كراوە 5 نەشتەرگەر منداڵبوون كراوە.

لە ئامارەكەدا ئەوەش هاتووە  22 حاڵەتی منداڵبوون و 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 29 حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستكرد تۆماركراوە.

PUKmedia راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket