riklam

كه‌ركوك.. یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون تۆماركرا

کوردستان 02:10 PM - 2022-05-01

یه‌كه‌م حاڵه‌تی تای خوێنبه‌ربوون له‌كه‌ركوك تۆمار كراو فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوكیش نه‌خۆشخانه‌ی شیفای تایبه‌ت به‌كۆرۆنا ته‌رخانكرد بۆ تووشبوانی ئه‌و په‌تایه‌ .

 له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند؛ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبونیان به‌و په‌تایه‌ تۆماركردوه‌و نه‌خۆشخانه‌ی شیفا دوای ئه‌وه‌ی هیچ نه‌خۆشێكی كۆرۆنای تێدا نه‌ما، له‌ ئێستادا ته‌رخانكراوه‌ بۆ تووشبووانی ئه‌و په‌تایه‌.

 دكتۆر سه‌باح كاكه‌یی به‌رێوه‌به‌ری گشتی له‌ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند؛ هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ندروستییان بۆ سه‌ر قه‌سابخانه‌كان و گۆشتفرۆشان ده‌ستپێكردوه‌ له‌ پێناو رێگریكردن له‌ بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، نابێت هیچ گۆشتێك له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه‌ بخورێت گه‌ر مۆری ته‌ندروستی پێوه‌نه‌بێت، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌ كاتێكدایه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ڤێته‌رنه‌ری كه‌ركوكیش هه‌ڵمه‌تێكی بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ ده‌ستپێكردوه‌وله‌ته‌واوی شارو شاروچكه‌و وگونده‌كان پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

په‌تای خوێنبه‌ربوون له‌به‌شێك له‌ شاره‌كانی عیراق تۆماركراوه‌ و حاڵه‌تێكی مردنیش له‌ پارێزگای بابل تۆماركراوه‌.

PUKmedia ئازاد شكور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket