خۆبەخشانی تەندروستی: بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی هەموو هاوكارییەكی پێداین
کوردستان 06:24 PM - 2022-04-30
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 30-4-2022، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی كۆبووه‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نوێنه‌ری خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یانی له‌گه‌ڵ ، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاشكراكرد‌و رایگه‌یاند؛ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له نزیكه‌وه گوێی له داواكارییه‌كانمان گرت و وه‌كو خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی سه‌رجه‌م ئه‌و داواكارییانه‌ی كه هه‌مان بوو خستمانه‌ڕوو، به‌تایبه‌ت ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت .
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ڵێنی هه‌موو هاوكارییه‌كی پێداین و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی پێداین سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان بۆ جێبه‌جێبكات.
هه‌روه‌ها له چه‌ند خاڵێكدا ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو، وتیان: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی رایگه‌یاندوه: له دونیادا خه‌ڵكانێكی به‌ڕێزی وه‌كو ئێوه نه‌ماوه كه به‌له‌خۆبردویی و له‌سه‌ر ئه‌رك و گیرفانی خۆی خزمه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان بكات و نه‌هێڵت كه‌رتی ته‌ندروستی وڵات په‌كی بكه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌سه‌ڵاتدارانی كه‌رتی ته‌ندروستی بێباكبن به‌رامبه‌ریان، بۆیه به‌ڵێنی پێداین هه‌رشتیَك كه له توانای ئه‌ودابێت بۆ خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی بیكات .
وتیشی: هه‌روه‌ها بڕیاردرا لیژنه‌یه‌ك له خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی پێكبهێنرێت به‌ناوی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه كه لیژنه‌كه له راپۆرتێكدا به‌ڵگه‌و پێداویستییه‌كانی خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی و ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی كه له‌و توێژه كراوه تێیدا ئاماژه‌پێبدرێت ، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌كان له‌سه‌ر داته‌پینی كه‌رتی ته‌ندروستی له سلێمانی و ئه‌و به‌ڵگه‌كانی كاركردن دژی كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌م شاره‌ی تێیدا كۆبكرێته‌وه ، بڕیاریشدراوه 8 ی مانگی 5ی 2022، لیژنه‌كه كۆبێته‌وه و له 9 ی مانگی داهاتووش خودی لیژنه‌كه بۆ جارێكی تر له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆبێته‌وه .
هه‌روه‌ها وتی: بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: به‌لامانه‌وه گرنگ نییه خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی سه‌ربه چ حزب و لایه‌نێكن، بۆیه به‌بێ گوێدانه ئینتمایی سیاسی، ئێمه بێ جیاوازی كار بۆ هه‌موو خۆبه‌شان ده‌كه‌ین و به‌هه‌موو توانامانه‌وه له رێگه‌ی تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم و فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان ده‌ده‌ین.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
08:42 PM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
11:05 AM - 2024-05-12
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵات‌دا هەیە
05:59 PM - 2024-05-11
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 07:07 PM - 2024-05-12 -
دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12 -
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
عیراق 10:10 PM - 2024-05-11