ته‌ندروستی چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ رۆژانی جه‌ژن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 05:00 PM - 2022-04-30
ڕێنماییه‌كانی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم چه‌ند ڕێنماییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌رده‌وامبوون و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ڕۆژانی پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ڕه‌چاوی ئه‌م ڕێكارانه‌ی خواره‌وه بكرێت:
1. دانانی لێژنه‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و نه‌خۆشخانه‌كان.
2. بۆ هه‌ركارێكی پێویست و له‌نه‌كاو پێویسته هێڵی گه‌رمی په‌یوه‌ندی هه‌بێت.
3. له‌كاتی پێویستدا كۆگاكانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی و تاقیگه‌یی كراوه‌بن له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان.
4. پابه‌ندبوونی پزیشكانی پسپۆڕ و نیشته‌جێی دێرین و خولاو و په‌رستار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌به‌رده‌وامی ئێشكگری.
5. هاتنه‌ژووره‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن ته‌نها له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌راتیه‌كان ده‌بێت.
6. ئاماری ڕۆژانه ده‌بێت له‌ماوه‌ی (٢٤) كاتژمێر له‌ڕێگای په‌یوه‌ندی له (٨) ی به‌یانی تاكوو (٨) به‌یانی ڕۆژی دوایی ڕه‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌راتیه گشتیه‌كان.
7. ڕۆژانه فۆرمی تایبه‌ت به ئاماره‌كان ڕه‌وانه بكرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كان.
8. ئاماده‌باشی بۆ ئه‌مبولانس و دابینكردنی گاز و به‌نزین و سوته‌مه‌نیه‌كان بكرێت.
9. به‌دواداچوونی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كانی خاوێنكردنه‌وه و دابینكردنی خۆراك بكرێت.
10. هێڵه‌كانی مۆبایلی به‌رپرس و (مستلم)ی به‌شه‌كان كراوه بێت و وه‌ڵام بدرێته‌وه.
11. نه‌خۆشخانه‌كانی فریاكه‌وتن و نۆرینگه ده‌ره‌كیه‌كان كراوه‌بن و هه‌موو سه‌ردان و زانیاریه‌كان تایبه‌ت به نه‌خۆش تۆمار بكرێت.
12. سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی چاره‌سه‌ری كیمیاوی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه پێویسته به‌شێوه‌ی ئێشكگری كراوه بێت.
13. سه‌نته‌ره‌كانی شوشتنی گورچیله پێویسته به‌شێوه‌ی ئێشكگری كراوه بێت.
14. تیمه‌كانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌رك و كاره‌كانیان به‌شێوه‌ی (٢٤) كاتژمێری وه هۆبه‌ی پزیشكی فریاكه‌وتن خشته‌ی دابینكردنی تیمه‌كانی داده‌نێت بۆ شوێنه‌كانی پێویست و گه‌شتیاری.
15. تیمه‌كانی (پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان و نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان و چاودێری ته‌ندروستی) به‌رده‌وام بن له به‌دواداچونه‌كانیان به‌شێوه‌ی ئێشكگری.
16. پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بۆ ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان به‌رده‌وام بێت.
17. به‌رده‌وام بوون له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی پشكنینی كۆرۆنا و چاره‌سه‌ری.
18. دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێدانی ڤاكسین له ڕۆژانی پشوو له‌كاتی پێویست.
PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم
هەواڵی زیاتر
-
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
09:14 AM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: هاوکاری پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عیراق دەبین
10:10 PM - 2024-05-11 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەردانی ژمارەیەک کەسایەتی دەکات
08:42 PM - 2024-05-11
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
11:05 AM - 2024-05-12
سەرۆک بافڵ: باوەڕمان بە هاوبەشی راستەقینە لەبەڕێوەبردنی وڵات‌دا هەیە
05:59 PM - 2024-05-11
سکاڵایەک پڕۆسەی دیموکراسی پەکدەخات
02:32 PM - 2024-05-11
بەغدا مووچەی ئایار دابەشدەکات و هەولێر چاوەڕێی مووچەی نیسانە
11:38 AM - 2024-05-11
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەشداری لە ژمارەیەک پرسەدا دەکات
پرسەنامە 07:07 PM - 2024-05-12 -
دادگای فیدراڵی سێ سكاڵاكەی هەرێمی دواخست
کوردستان 05:36 PM - 2024-05-12 -
سەرۆککۆمار: ئاسایشی خۆراک لە مەترسیدایە
کوردستان 11:05 AM - 2024-05-12 -
٧٣ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:23 AM - 2024-05-12 -
لەسەر سێ سکاڵای تایبەت بە هەرێم دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:14 AM - 2024-05-12