riklam

عیراق.. گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا سفره‌

عیراق 04:51 PM - 2022-04-30

له‌ راگه‌یه‌نراویكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ30-4-2022، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تییدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 110 حاڵه‌تی نویی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 201 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هیچ كه‌سێك به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیله‌ده‌ستنه‌داوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائیستا، 2 ملیۆن و 325 هه‌زارو 92 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 297 هه‌زارو 747 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.8%، هه‌روه‌ها 25 هه‌زارو 211 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

 PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket