riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا هیچ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە

عیراق 04:05 PM - 2022-04-27

له‌ راگه‌یه‌نراویكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 27-4-2022، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تییدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 168 حاڵه‌تی نویی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 239 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا هیچ كه‌سێک به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیله‌ده‌ستنەداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائیستا، 2 ملیۆن و 324 هه‌زارو 699 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 297 هه‌زارو 63 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.8%، هه‌روه‌ها 25 هه‌زارو 208 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

 PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

لە گەڵمان بن لە تێلیگرام

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket