riklam

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسک" لە که‌نه‌دا بەرێوه‌ده‌چێت

ئەدەب و هونەر 03:53 PM - 2022-04-27

دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسک" له رۆژانی ٢٤ و ۲۵ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٢ لە شاری مۆنتڕاڵ لە وڵاتی که‌نه‌دا بەرێوه‌ده‌چێت.

له ئاگاداریی به‌رپرسانی دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسک"دا هاتووه: ئەو کورتە فیلمە کوردیانەی کە له چوارچێوه‌ی به‌ڵگه‌فیلم، ئه‌نیمه‌یشن و چیرۆکی لە ساڵی ٢٠١٩ بەملاوە ساز کرابێتن و لە یەکەم خولی ئەم فێستیڤاڵەدا بەشدارییان نەکردبێت، دەتوانن بە ناردن لە سەر ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی Film freeway تا کۆتایی مانگی ٦ واته جوونی ٢٠٢٢ لە فێستیڤاڵی ئەمساڵدا بەشداریی بکه‌ن.

هەروەها بەشی پەراوێزی ئەمساڵی فێستیڤاڵی فیلمی"ئاسک" Assk وەکوو بەشێکی نێونەتەوەیی به ناونیشانی «نا بۆ شەڕ»، تیشک دەخاتە سەر ئەو فیلمانەی کە تایبەتمەندییان لەسەر بابەتی زیانەکانی شەڕ هەبێت.

ئەم فێستیڤاڵە ڕۆژی ۲۵ی مانگی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٢٢ کۆتایی پێدێت و خەڵاتی "ئاسک" به‌سه‌ر براوه‌کاندا دابه‌ش دەکرێت.

 

PUKmedia مه‌نسوور جیهانی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket