riklam

قەڵادزێ.. دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

کوردستان 01:32 PM - 2022-04-27

دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی بازرگانیكردنی بە ئامێری پشكنینی شوێنەوار (جهاز كشف اثار) لەلایەن پۆلیسیەوە لە قەڵادزێ دەستگیر كران.

لەوبارەیەوە موقدەم شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: دوای بەدەستهێنانی زانیاری وردی هێزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر( مكافحە) هێزەكانمان دوو تۆمەتباریان بە ناوەكانی(ح.م.ح) لەدایكبووی 1997 پیشەی كاسب و ( س. ئ. ح) لەدایكبووی ساڵی 1992 پیشەی كاسب دەستگیر كرد كە ویستوویانە بازرگانی بە ئامێری پشكنینی شوێنەوار(جهاز كشف اثار) بكەن ولەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستیانگرتووە بە سەر چوار ئامێری پشكنینی شوێنەوار. 

وتیشی: دوای لێكۆڵینەوە تۆمەتبارەكان دانیانناوە بە تاوانەكەیان و بە وتەی خۆیان ئەو ئامێرانەیان لە وڵاتی چینەوە هاوردەی هەرێم كردووە بە مەبەستی ساغكردنەوەیان لەبازاڕدا. 

ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەر بە گوێرەی مادەی 24 لەیاسای بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و كەلەپوور ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. 
PUKmedia  ئاراز ڕەسوڵ 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket