riklam

خۆبەخشانی تەندروستی بەردەوامن لەگردبوونەوە

کوردستان 01:21 PM - 2022-04-26

بۆ سێیەم رۆژ كارمەندە خۆبەخشەكانی تەندروستی سلێمانی گردبوونەوە و شەقامی سەرەكی قەناتیان داخست.

ئەمڕۆ 26-4-2022، كارمەندە خۆبەخشەكانی تەندروستی سلێمانی گردبوونەوە و داوایان كرد، حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی داواكارییەكەیان كە خۆی لە دامەزراندندا دەبینێتەوە جێبەجێ بكات چونكە، ناكرێت جیاوازی بكرێت لە نێوان شارەكانی كوردستاندا، كە بە فەرمانی نهێنی دامەزراندن ئەنجام دەدرێت.

جەختیشیانكردەوە: تاوەكو داواكارییەكەیان جێبەجێ نەكرێت لەبایكۆت و گردبوونەوە بەردەوام دەبن.

PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket