riklam

عیراق.. له‌ 24 سه‌عاتدا 2 كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیانله‌ده‌ستداوه‌

عیراق 04:26 PM - 2022-04-25

له‌ راگه‌یه‌نراویكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق كه‌ ئه‌مڕ‌ۆ 25-4-2022، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ و كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تییدا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 161 حاڵه‌تی نویی كۆرۆنا تۆماركراوه‌و 278 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 2 كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق تائیستا، 2 ملیۆن و 324 هه‌زارو 384 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌بوون و 2 ملیۆن و 296 هه‌زارو 548 توشبووش ڤایرۆسه‌كه‌یان تیپه‌ڕ‌اندووه‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی له‌ 98.8%، هه‌روه‌ها 25 هه‌زارو 207 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

 PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket