riklam

سلێمانی.. خۆبەخشانی تەندروستی لە بایكۆت بەردەوامن

کوردستان 11:46 AM - 2022-04-25

ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌م ڕۆژ له‌ گردبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌نده‌ خۆبه‌خشه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی فێركاری شه‌هید دكتۆر هێمن گردبوونه‌وه‌ و داوایان كرد، حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواكاریه‌كه‌یان كه‌ خۆی له‌ دامه‌زراندن ده‌بینێته‌وه‌ جێ به‌جێ بكات.

كارمه‌نده‌ خۆبه‌خشه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كرد: ناكرێت جیاوازی بكرێت له‌ نێوان شاره‌كانی كرودستاندا و كه‌ به‌ به‌فرمانی نهێنی دامه‌زراندن ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌وان وتیشیان: ئێمه‌ش به‌مافی خۆمانی ده‌زانین كه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ به‌فه‌رمانی نهێنی دامه‌زراون ئێمه‌ش دابمه‌زرێین.

كارمه‌نده‌ خۆبه‌خشه‌كانی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌وه‌شیان ڕاگه‌یاند : تاوه‌كو داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت له‌بایكۆت و گردبوونه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

PUKmedia جه‌مال سه‌رگه‌تی
فۆتۆ/ شاد ئیبراهیم 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket