له‌قاهیره‌وه ده‌ست به‌ده‌ركردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كوردستان ده‌كرێت
کوردستان 08:42 PM - 2022-04-23
له‌رۆژی جه‌ژنی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا بڕیاردرا ده‌ست به‌چاپكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤارێكی نوێ به‌ناوی كوردستان بكرێت كه یه‌كه‌مین رۆژنامه بوو له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كانییه‌كانه‌وه له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر له‌ساڵی 1898 بڵاوكرایه‌وه.
به‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح رۆژنامه‌نووس و پسپۆڕ له‌كاروباری كوردا ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ی 4ی 2022 رایگه‌یاند كه یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری كوردستانیان له‌قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر بڵاوكردۆته‌وه.
سه‌ید عه‌بدلفه‌تاح راشیگه‌یاند كه ده‌یه‌وێت به‌شێوازی تایبه‌تی خۆی ئاهه‌نگی یادی ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی بكاته‌وه كه پێش 124 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی میقداد به‌درخان چاپ و بڵاوكرایه‌وه، ده‌شییه‌وێت جارێكی تر ژیان به رۆژنامه‌ی كوردستان بداته‌وه‌و سه‌رله‌نوێ به‌هه‌مان ناو‌و هه‌مان مێژوو له‌هه‌مان جێگه‌دا كه قاهیره‌یه رۆژنامه‌كه چاپ و بڵاوبكاته‌وه.
ئاشكراشیكرد ده‌ركردنی رۆژنامه نوێیه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌و بووه‌و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه خۆشه‌ویستی و رێزی بێپایانی بۆ گه‌لی كوردی مه‌زن ده‌رببڕێت و وه‌ك بڕوایه‌كیشی به ماف و پرسه ره‌واكه‌ی، به‌و ئامانجه‌شی رۆژنامه‌كه ببێته زمانحاڵی هه‌موو كورد له‌سه‌رانسه‌ری جیهانداو ده‌ربڕی مافه‌كانیان و شارستانێتی و مێژوو و بیروباوه‌ڕو كه‌لتوورو ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌كه‌یان بێت و بشبێته پردی په‌یوه‌ندی و پێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ گه‌لانی عه‌ره‌ب به‌گشتی و گه‌لی میسر به‌تایبه‌تی.
عه‌بدولفه‌تاح ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گۆڤاره‌كه گۆڤارێكی رۆشبیری هه‌مه‌لایه‌ن ده‌بێت و ته‌نها نووسه‌رانی كوردیش بابه‌ته‌كانیان له‌بواره جیاوازه‌كانی بیر‌و كه‌لتووری و مێژوو و ئه‌ده‌ب و ره‌خنه‌و هونه‌ردا له‌گۆڤاره‌كه‌دا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، گۆڤاره‌كه به‌زمانی عه‌ره‌بی ده‌رده‌چێت و مانگانه‌و وه‌رزی ده‌بێت، به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیشه‌وه لاپه‌ڕه‌كانی به‌بێ جیاكاری بۆ سه‌رجه‌م قه‌ڵه‌مه‌كان و خاوه‌ن بیری كوردایه‌تی ده‌كاته‌وه‌و گۆڤاره‌كه بۆ هه‌موو كورده‌و بێ جیاكاری به سه‌رجه‌م ئینتیماو چه‌شنه‌كان و بیروباوه‌ڕه‌كانی كوردایه‌تی، دوور له لایه‌نگری ته‌سكی حزبایه‌تی و كه‌سێتی، ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه‌و ده‌ربڕو ده‌ركراوی هیچ حزب و كه‌س و ره‌وت و لایه‌نێكی كوردی نییه‌و سه‌ربه‌خۆیه به‌مانای وشه.
عه‌بدولفه‌تاح داواشی له‌سه‌رجه‌م كوردان چ وه‌ك تاك یاخود حزب و دامه‌زراوه‌كان هه‌یه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی مه‌عنه‌وی و مادی له‌ده‌رچوون و به‌رده‌وامبوونی گۆڤاره‌كه بكه‌ن له‌پێناو گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی و جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كه‌ی و هێنانه‌دی ئامانجه‌كانی.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ید عه‌بدولفه‌تاح له ساڵی 2013 دا ناوه‌ندی قاهیره‌ی بۆ توێژینه‌وه‌ی كوردی دامه‌زراند وه‌ك یه‌كه‌م ناوه‌ندی عه‌ره‌بی و میسری بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی كاروباری كورده‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە شەرعییەتی هەرێم دەگەیەنێت
06:07 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
12:01 PM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
10:07 PM - 2024-05-08 -
عیراق بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی جوتیارانی کەرکوک دەدات
08:54 PM - 2024-05-08
ئەمانەش ببینە
کوردستان 08:59 PM - 2024-05-09 قوباد تاڵەبانی بۆ وەفدێکی ئەمریکا: پەکخستنی هەڵبژاردن هەرێم دەخاتە مەترسییەوە
هەڵوێستی یەکێتی راستگۆ و نەگۆڕە لەسەر هەڵبژاردن
04:33 PM - 2024-05-09
سەرۆک بافڵ: پەیوەندییەکانمان بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانە
03:31 PM - 2024-05-09
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
12:30 PM - 2024-05-09
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
09:39 AM - 2024-05-09
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 03:02 PM - 2024-05-09 -
هەڵوێستە نەگۆرەکانی یەکێتی لە واشنتۆنەوە
بیروڕا 02:46 PM - 2024-05-09 -
په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك پشووه‌كه‌ی دواده‌خات
کوردستان 12:30 PM - 2024-05-09 -
سەرچاوەیەک: شاسوار لەهەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن بێدەنگە
کوردستان 12:01 PM - 2024-05-09 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی خاتوو نازەنین
پرسەنامە 10:49 AM - 2024-05-09 -
لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتی: نیه‌تی پارتی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه
کوردستان 09:39 AM - 2024-05-09 -
بۆچی دەبێ لەگەڵ دوژمنانیش بچینە دیالۆگەوە
بیروڕا 08:58 AM - 2024-05-09 -
دژەتیرۆر و هاوپەیمانان 3 تیرۆرست دەستگیردەکەن
کوردستان 10:07 PM - 2024-05-08