}

گووگڵ یادی نه‌زیھه‌ سه‌لیم ده‌كاته‌وه‌

هەمەڕەنگ 03:05 PM - 2022-04-23

گووگڵ یادی نه‌زیھه‌ سه‌لیم ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ژنێكی وێنه‌كێشی عیراقیه‌ و سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ "دامه‌زرێنه‌ری بناغه‌ی ھونه‌ری ھاوچه‌رخ له‌ عیراق" وه‌سفی كردووه‌.

ئه‌مڕۆ 23 ی نیسان، گۆگڵ له‌ رووكاری گه‌ڕانی ئینته‌رنێتدا، وێنه‌ی نه‌زیھه‌ سه‌لیمی داناوه‌ كه‌ ژنێكی وێنه‌كێشی عیراقیه‌، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كاریگه‌ری ئه‌و ژنه‌ له‌سه‌ر ھونه‌ری وێنه‌كێشان، گووگڵ له‌باره‌ی نه‌زیھه‌ سه‌لیمه‌وه‌ نووسیوویه‌تی، "وێنه‌كێش و مامۆستای زانكۆ و یه‌كێكه‌ له‌و ھونه‌رمه‌ندانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ھونه‌ری ھاوچه‌رخی عیراقی ھه‌بووه‌"، ھاوكات سه‌رۆك مام جه‌لال نه‌زیھه‌ سه‌لیمی وه‌سفكردووه‌ به‌وه‌ی "یه‌كه‌م ژنی عیراقیه‌ بناغه‌ی ھونه‌ری ھاوچه‌رخی عیراقی دامه‌زراندووه‌".

نه‌زیھه‌ سه‌لیم له‌ ساڵی 1927 له‌ شاری ئیستانبوڵی توركیا له‌ دایك و باوكێكی عێراقی له‌ دایكبووه‌ و 15ی شووباتی 2008 به‌ھۆی جه‌ڵته‌ی مێشكه‌وه‌ كۆچی دوایی كردووه‌، له‌ كاره‌ ھونه‌رییه‌كانیدا تیشكی خستووته‌ سه‌ر ژنانی عیراقی له‌ ناوچه‌ لادێییه‌كان و ژیانی جوتیاران به‌ به‌كارھێنانی ره‌نگی گه‌ش.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket