riklam

یەکێتی خانەوادەی هونەرمەند جاسمێ جەلیل بەسەردەکاتەوە

ی ن ک 11:55 AM - 2022-04-23

لە پەراوێزی بەشداریکردن لە 107 ساڵەی جینۆسایدی ئەرمەنەکان، رۆژی 2022/4/22 هاوکات لەگەڵ یادی 124 ساڵەی رۆژی. رۆژنامەگەری کوردی وەفدی هاوبەشی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانی ی ن ک و رێکخراوی باران و رێکخراوی دۆستایەتی کورد و ئەرمەن بەسەرۆکایەتی چرا عومەر ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی شەهیدان، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا بنەماڵەی هونەرمەند و نووسەر و رووناکبیری گەورە (جاسمێ جەلیل)یان بەسەرکردەوە، لەلایەن خاتوو جەمیلەیێ جەلیل نووسەر و هونەرمەند پێشوازیکران.

 

دوای هەواڵ پرسین، خاتوو جەمیلەیێ جەلیل خۆشحاڵی خۆی بەو بەسەرکردنەوەیە دەربڕی، هاوکات لە هەواڵی تەندروستی هێرۆخان هاوسەری خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلالی پرسی چونکە هەردووکیان دۆستێکی دێرین و نزیکی بنەماڵەی جاسمێ جەلیل بوون، لە قۆناغە جیاجیاکاندا پشتیوان و هەماهەنگی یەکتربوونە.

خاتوو چرا عومەر خەبات و تێکۆشانی هونەری و کەلتووری بنەماڵەی جاسمێ جەلیل لە زیندوو راگرتن و پاراستنی کەلتوور و زمان و کەلەپووری کوردی بەرزنرخاند، ووتیشی: ئێوەی دڵسۆز و نموونەی کەسی کوردپەروەری وەک بنەماڵەکەتان جێگای شانازی هەمووکوردێکن، بە چاوی رێز و شکۆوە دەروانینە مێژووی پرلە خەبات و سەروەریتان. 

 

خاتوو جەمیلەیێ جەلیل دوای ئەو هەموو تەمەنەی هێشتا بە گوڕ و تینێکی کوردانەوە لە کارەکانیدا بەردەوامە بۆ کۆکردنەوەی ئاواز و تێکست و بەرهەمە کەلەپووریەکانی کورد لە ئەرمینیا و ووڵاتانی قەفقاسیا بەگشتی، خاوەنی چەندین پەرتووکی شیعر و ئاوازی فۆلکلۆری کوردیە.

PUKmedia هێمن مام ڕەش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket