riklam

هەولێر..لەگەیاندنی خزمەتگوزاری جیاوازی لەنێوان گەڕەکەکان دەکرێت

کوردستان 01:05 PM - 2022-04-22


بەشێك لە گەڕەكانی شاری هەولێر ناڕەزایی دەردەبڕن و چەندینجاریش گردبونەوە و خۆپشاندنیان ئەنجامداوە  و داوای گەیاندنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی وەک  ئاو و كارەبا و رێگاوبان و  پاكردنەوەی خۆڵ و خاشكاك لە حکومەت دەژەن .
گەڕەكەكانی مامزاوە و نازماوە و سەركارێز و قەتەوی و چەندین گەڕەكی تر لەو گەڕەکانەن لەكەمترین خزمەتگوزاری بێبەشكراون، وەک دانیشتوانەکی ئاماژەی بۆ دەکەن ئەگەر ئاوڕیان لێنەدرێتەوە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین كێشەكانیان زیاتر دەبێت، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش رایدەگەیەنێت شارەکە بەسەر دوو زۆرو دابەشكراوە، بەهۆیەوە جیاوازیەكی زۆر لە گەیاندنی خزمەتگوزارای بۆ ئەو دوو زۆنە دەكرێت.

ئەبوبكر ئەحمەد وەك نوێنەری یەكێك لەو گەڕەكانی شاری هەولێر بە pukmediaی راگەیاند: ئاشكرایە گەڕەكانی رێگای مەخموور  وەك قەتەوی و نازماوە و مامزاوە و سەركارێز ئەو شوێنانەن لە هاوین بێ ئاو دەبن و لە زستانیش توشی  رووبەرووی كارەساتی لافاو دەبنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەرووی رێگاو بانەوە بۆ گوندەكان ئەو سنورە لەلایەن  پارێزگای هەلێر بەتەواوەتی پشت گوێ خراوین.

وتیشی: بۆچەندین جار داوامانكردوە و خۆپشاندانمان ئەنجامداوە، تاكو ئەو كێشانەمان بۆ چارەسەربكەن، كەساڵانە دووبارە دەبنەوە، بەڵام هیچ كەس  بەدەم داواكاریەكانمانەوە  نایەت، تەنیا لەكاتی هەڵبژاردنەكان بەرپرسەكان دەبینین.

هەرلەو بارەیەوە دلێر حسێن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەوڵامی پرسارێكی pukmedia  بۆچونی خۆی خستەڕوو و راگەیاند:لەگەڵ ئەوەی لە كاتی ئێستا گەیاندنی خزمەتگوزراییەکان بە هاوڵاتیان لە سنوری پارێزگای هەولێر وەكو پێویست نیە، لە هەمانكاتدا شارەكە بە سەر دوو زۆنی جیاواز دابەشكراوە.

وتیشی: بەشێك لە گەڕەكانی شاری هەولێر  لەلایەن  كەرتی تایبەتەوە  بەتەواوەتی دەستی بەسەر داگرتووە، لەرووی خزمەتگوزاری رێكخستنی شەقام و  كۆڵانەكان هەمووی دراوە بە كۆمپانیاكان و باشترین  كاری بۆ دەكرێت .
دلێر حسێن راشیگەیاند: زۆنەكەی تر ئەو گەڕەکە هەژارنشینانەیەكە لەلایەن شارەوانی و  حكومەتەوە سەرپەرشتی دەكرێن، دەبینین كەموركوڕی ئێجگار زۆری تێدایە، بەتایبەتی لەرووی ئاو و كارەبا و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك و قیرتاوی رێگاوبانەكان، رۆژانەش هاوڵاتیانە ناڕەزایی بەرامبەر بەو پاشتگوێ خستنە دەردەبڕن.

ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو جیاوازیەی لە نێوان ناوچەیەك بۆ ناوچەیەكی تر لە شارێكی وەك هەولێر كە پایتەختی هەرێمی كوردستان هەیە، بەزەقی دیارە و رەنگدانەوەیەكی دەروونی زۆری كردۆتە سەر دانیشتوانەكەی، ئەمەش وایكردووە چینایەتی  دروست بكات و لەدوا رۆژ كاریگەریەكانی زیاتری لەسەر دانیشتوانەكەی بەجێ بهێلی.

 PUKmedia تەها عەبدڵڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket