riklam

لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون

کوردستان 01:20 PM - 2026-06-09
سێ رووداووی هاتووچۆ PUKMEDIA

سێ رووداووی هاتووچۆ

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ9ی6ی2026، سێ رووداوی هاتووچۆدا لە هەرێمی کوردستان روویداوە و بەهۆیانەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەشی دیکەش بریندار بوون.

 سەعات 6:30 دەقیقەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لە سلێمانی،ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر خۆی کێشاوە بە یەکێک لە پایەکانی پردی دەباشان و لە ئەنجامدا میدیاکارێک گیانی لە دەستدا، کە لاناز کچی کوردۆ عەبدوڵڵای ناسراو بە کوردۆی شاعیر بوو.

هەر ئەمڕۆ، رووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پیکاپ نیسان دەڵ و کیا دوو تەنی مۆتۆرس روویدا،کە بەپێی راگەیەندراوێکی هاتوچۆی سۆران،رووداوەکە لە گەلی عەلی بەگ روویداوە و بەهۆیەوە سێ کەس بریداربوون.

  لەلایەکی دیکەوە، سەعات 8:30ی دەقیقەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لەسەر رێگەی زاخۆ - سحێلا، بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە گردێکدا کێشا بەهۆیەوە 3 کەس بریندار بوون.

 ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداو و پێشکەشکاری پێشووی دەزگای میدیایی کەرکوک، لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا، بەمەش لە ماوەی  24 سەعاتدا دوو رۆژنامەنوس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket