هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
کوردستان 05:23 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی هەرێم
دیمەنێکی کۆبونەوەکە
لەکۆبونەوەیەکدا دواین هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و ڕاگیراوانی سیاسی هەرێم لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ باسی لێوەدەکرێت.
وەزارەتی
دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیادووە: ئەمڕۆ سێشەممە ( ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ) ئاوات
شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری بەئامادەبوونی عەبدوڵای حاجی مەحمود وەزیری
شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوان و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران
و دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرۆ سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ، لە دیوانی
وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی كرد كە تایبەت بوو بە
ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی و ڕاگیراوانی سیاسی لەگەڵ حکومەتی
فیدراڵ .
لەکۆبوونەوەکەدا
تیشک خرایە سەر دواین هەوڵەکان بەمەبەستی هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازات و شایستەی
دارایی زیندانیانی سیاسی و ڕاگیراوانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە
عیراق لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە
لەمانگی ئازاری ئەمساڵ دەرچووە، ئەوەش دوای کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی
نێوان وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانییانی سیاسی عیراق هاتووەتە
ئاراوە.
لە
کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەسەرۆکایەتی وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەمەبەستی گفتوگۆ و گرتنەبەری
ڕێکارەکان بۆ هاوتاکردنی مووچە و ئیمتیازات و شایستە داراییەکانی زیندانییانی
سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە عیراق و دابینکردنی شایستەی دارایی
بۆیان سەردانی شاری بەغداد بکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
هەرێم کاردەكات بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغداد
05:23 PM - 2026-06-09 -
هەڵمەتی پاککردنەوە بۆ سەیرانگای زێوێ ئەنجامدەدرێت
03:43 PM - 2026-06-09 -
لەسێ ڕووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس برینداربوون
01:20 PM - 2026-06-09 -
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
11:37 AM - 2026-06-09
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:06 PM - 2026-06-09 قوباد تاڵهبانی و ئالیسیا ڕیكۆ پێرێز: دهبێت ههرێم و عیراق پێكهوه هاوكاربن
وەزارەتی ناوخۆ چاودێری ئەلیکترۆنیی 7 ملیۆن ئۆتۆمبێل دەکات
02:03 PM - 2026-06-09
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
11:28 AM - 2026-06-09
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
08:54 AM - 2026-06-09
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
لە عیراق 145 حاڵەتی توشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە
عیراق 11:37 AM - 2026-06-09 -
وەزارەتی دارایی وەڵامی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەداتەوە
کوردستان 11:28 AM - 2026-06-09 -
كوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 10:57 AM - 2026-06-09 -
هێوربوونەوەی ئاڵۆزییەکان نرخی نەوت دادەبەزێنێت
جیهان 10:57 AM - 2026-06-09 -
هەلیکۆپتەرێکی جەنگیی ئاپاچی ئەمریکی لە نزیک گەرووی هورمز کەوتەخوارەوە
جیهان 10:53 AM - 2026-06-09 -
ترەمپ:ئیسرائیل جارێکی دیکە جەنگ لەگەڵ ئێران ناکات
جیهان 08:54 AM - 2026-06-09 -
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
کوردستان 08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
کوردستان 06:49 PM - 2026-06-08



.jpg)

.png)

دابەزێنە

