riklam

ترەمپ: هەلیکۆپتەرەکەمان لەلایەن ئێرانەوە بەئامانج گیراوە و وەڵام دەدەینەوە

جیهان 08:18 PM - 2026-06-09
 دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا میدیاکان

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هێلیکۆپتەرەکەیان لە نزیک گەروی هورمز لەلایە ئێرانەوە کراوەتە ئامانج و ناچارن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکیدا لە تروس سۆشیال، رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی ئاگاداریان کردوەتەوە، کە شەوی رابردوو هێلیکۆپتەرێکی ئاپاچی لە نزیک گەروی هورمز لەلایەن ئێرانییەکانەوە کراوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردوە: وەک ئەمریکا ناچارن وەڵامی ئەو هێرشەی ئێران  بدەنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا دڵنیایشیداوە، دوو فڕۆکەوانەکە، کە لە ناو هێلیکۆپتەرەکەدابوون سەلامەتن و زیانیان پێنەگەیشتوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، هەلیکۆپتەرێکی جەنگی ئەمریکا لەجۆری ئاپاچی لە نزیک گەروی هورمز کەوتەوە خوارەوە ، ئاماژەی بەوەشکرد: تا ئێستا ڕوون نییە ئایا هەلیکۆپتەرەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و بەکارهێنانەوە کەوتووە، یان لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە ناوچەکەدا پێکراوە و خراوەتە خوارەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket