riklam

چله‌ی ماته‌مینی دایكی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ سوید به‌ڕێوه‌چوو

ی ن ک 12:39 PM - 2022-04-15

ڕۆژی 14-4-2022، چله‌ی ماته‌مینی دایكی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی له‌ شاری ئۆپساڵای وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا له‌ لایه‌ن جه‌نگی ڕه‌سوڵ عه‌لی به‌ ناوی خۆی و كاك كۆسره‌ت و خانه‌واده‌كه‌یانه‌وه‌ به‌ خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد، دواتر هه‌ر یه‌ك له‌ به‌ڕێزان محه‌مه‌د موهته‌دی كه‌سایه‌تی سیاسی و ناسراوی كورد و هه‌روه‌ها ساڵح قه‌یتوولی كارگێری مه‌ڵبه‌ند له‌ ده‌ره‌وه‌و خاتوو په‌یمان حه‌مه‌تاته‌ به‌رپرسی ناوه‌ندی سویدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وته‌ی خۆیان پێشكه‌شكردو تێیدا تیشكیان خسته‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشان و گه‌وره‌یی كۆچكردوو كه‌ توانیبوی وه‌كو دایكێكی مه‌زن، سه‌ركرده‌ی وه‌ك كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌روه‌رده‌ بكات، هه‌روه‌ها له‌ ناخه‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌می خۆیانیان گه‌یاند و داوایان له‌ خوای گه‌وره‌ كرد به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادی بكات. 

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا بۆ ڕێزگرتن له‌ ڕوحی دایكه‌ زوبێده‌ به‌ به‌ربانگی ئێواره‌ كرایه‌وه‌و مه‌راسیمه‌كه‌ كۆتایی هات.

PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید/ سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket