riklam

عامری: نابێت رێگه‌ به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت بدرێت

عیراق 05:33 PM - 2022-04-14

بسم الله الرحمن الرحیم (وَمَن یَقْتُلْ مُۆْمِنًا مُّتَعَمِّدًا فَجَزَاۆُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِیهَا وَغَچِبَ اللَّهُ عَڵیْهِ وَڵعَنَهُ وَڕَعَدَّ ڵهُ عَژَابًا عَڤِیمًا) ێدق الله العلی العڤیم 
له‌ ساڵیادی كاره‌ساتی ئه‌نفالی گه‌لی كورددا له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسی فاشیستی رووخاو، هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند؛ كاره‌ساتی ئه‌نفال یه‌كێك بوو له‌و زنجیره‌ كاره‌ساته‌ قێزه‌ون و نامرۆڤانانه‌ی كه‌ 34 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمی فاشیتی به‌عسی رووخاو ده‌رحه‌ق به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجامیدا، به‌ ئامانجی له‌ناوبردنی میلـله‌تی كورد، كه‌ تێیدا له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی نامرۆڤانه‌ی قێزه‌ونی دور له‌ هه‌موو به‌ها ئاینی و مرۆڤایه‌تییه‌كان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌م وڵاته‌، هه‌روه‌ها راگواستنی به‌ زۆرو وێرانكردنی ناوچه‌كانیان و تاڵانكردنی ماڵ و موڵكیان.

راشیگه‌یاندووه‌، له‌ پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفالدا كه‌ له‌ 14 ی نیسانی ساڵی 1988 دا له‌لایه‌ن رژێمی دیكتاتۆری به‌عسی رووخاوه‌وه‌ ئه‌نجامدرا، زیاتر له‌ 182 هاووڵاتی بێتاوان زینده‌به‌چاكران و 4 هه‌زار گوند سوتێنران و 4 قه‌زاو 30 ناحیه‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ خه‌ڵكه‌ ره‌سه‌نه‌كه‌ی چۆڵكران و وێران كران، هه‌روه‌ها به‌ هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ژن و منداڵ و گه‌نج و پیر ده‌ستگیركران و له‌ بیابانه‌كانی باشوری عیراق شه‌هیدكران و خرانه‌ ژێر گڵه‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێك بوو له‌و زنجیره‌ تاوانه‌ نامرۆڤانه‌و قێزه‌ونانه‌ی كه‌ رژێمی به‌عسی رووخاو دژبه‌ هاووڵاتییان ئه‌م وڵاته‌ ئه‌نجامیدا.

 راشیگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ ئه‌م كاره‌ساته‌ هه‌رده‌م له‌ یادی نه‌وه‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا له‌بیر نه‌كرێت و یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌ هانده‌رمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ رێگه‌ نه‌ده‌ن دیكتاتۆرییه‌ت و خوێنڕێژی له‌م وڵاته‌دا دووباره‌ ببێته‌وه‌و كاره‌ساتی له‌و جۆرانه‌ به‌سه‌ر هاووڵاتییانی ئه‌م وڵاته‌دا بهێنێته‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ كوردو شیعه‌و سوننه‌ هه‌موو پێكه‌وه‌ به‌ ئازادی و سیستمی دیموكراسی و رێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ پارێزگاری له‌م وڵاته‌ بكه‌ین و رێگه‌ به‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌ت و زوڵم و سته‌م نه‌ده‌ین.
PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket