riklam

شاعیرێكی ناوداری عیراق كۆچی دواییكرد

عیراق 09:07 PM - 2022-04-11

نێوەندە رۆشنبیرییەكانی عیراق سەرەخۆشی خۆیان بۆ كۆچی دوایی حەسەب شێخ جەعفەر شاعیری ناوداری عیراق راگەیاند كەئەمڕۆ لەتەمەنی 80 ساڵیداو بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایكرد.
یەكێتیی گشتی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق ئەمڕۆ 11ی 4ی 2022 بەیاننامەیەكیان بۆ  كۆچی دوایی شاعیری گەورە حەسەب شێخ جەعفەر دەركرد.
یەكێتیی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق لەبەیاننامەكەیاندا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، راشیانگەیاند: حەسەب شێخ جەعفەر ساڵی 1942 لەناحیەی هۆر سەلام لەشاری عەمارە لەباشووری عیراق لەدایكبووەو خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لەپارێزگای میسان تەواوكردووەو لەساڵی 1969داو ئەو كاتەی تەمەنی دەبێت بە 18 ساڵ بەمەبەستی خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامەی لیسانس و ماجستێر لەپەیمانگای گۆركی بۆ ئەدەب روودەكاتە مۆسكۆ، لەساڵی 1965 بەسەركەوتوویی خوێندنی لەو پەیمانگایە تەواوكردو توانی بڕوانامەی ماجستێر لەئەدەبدا بەدەستبهێنێت.
پاشان دەگەڕێتەوە بۆ وڵات و لەبواری رۆژنامەنووسی و بەرنامە رۆشنبیرییەكانی ئێستگەدا كاریكردووە، هەروەها وەك سەرنووسەر لەرۆژنامەیەكی رۆشنبیری لە بەغدا كاریكردووە، لەساڵی 1969ەوە تاوەكو ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی رابردوو، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی یەكێتیی گشتی ئەدیبان و نووسەرانی عیراق بووەو بەشداری لەچەندین كۆڕو كۆبوونەوەی ئەدەبی و شیعریدا لەعیراق و وڵاتە عەرەبییەكان و یەكێتی سۆڤیەتی جاران كردووە، چەندین دیوانە شیعریشی بەچاپ گەیاندووە.
لەپای كارە شیعرییەكانیشیدا چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە: خەڵاتی ئاشتی لەیەكێتی سۆڤیەت لەساڵی 1983دا، خەڵاتی خوولی هەشتەمی دامەزراوەی رۆشنبیری سوڵتان بن عەلی ئەلعوەیس بۆ شیعر لەساڵی 2002-2003دا.
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket