riklam

به‌ریتانیا .. خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشرێته‌ هونه‌رمه‌ندانی كورد

ئەدەب و هونەر 08:01 PM - 2022-04-03

ئێواره‌ی رۆژی 2-4-2022 له‌ شاری بێرمینگهام له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ، رێكخراوی رۆشنبیرانی كوردو ئه‌نجومه‌نی كلتووری كورد له‌ به‌ریتانیا ، مه‌راسیمێكیان بۆ رێزلینان له‌ ته‌مه‌ن و كاره‌ هونه‌رییه‌كانی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی كورد ” شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش و شادان فوئاد” سازكرد.

له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا خه‌ڵاتی چڵه‌نێرگز به‌خشرایه‌ هونه‌رمه‌ندان شه‌ماڵی عه‌به‌ڕه‌ش و شادان فواد و تاجی كوردستانیش درا له‌ سنگی هونه‌رمه‌ندان ، وه‌ك رێزلینانێك بۆ ئه‌زموونی هونه‌ریی ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده‌ دیاره‌ی كوردستان.

له‌ به‌شێكی تری مه‌راسیمه‌كه‌دا ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ بۆ سێ كتێبی سینه‌مایی نوسه‌ر ”دارۆ عه‌زیز”  كرا و خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێبه‌خشرا.

دوای خوێندنه‌وه‌یه‌كی شیكاریی له‌لایه‌ن  بابه‌كر دڕه‌ییه‌وه‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی كتێبه‌كان، نوسه‌ر به‌ ئیمزای خۆیه‌وه‌ كتێبه‌كانی وه‌ك دیاریی به‌خشییه‌ ئاماده‌بووان.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا ،نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس گۆڤه‌ ئه‌حمه‌د مانگر،سكرتێری گشتیی رێكخراوی رۆشنبیرانی كورد له‌ به‌ریتانیا  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، بڕیاره‌ له‌ ساڵانی داهاتووداو له‌ مانگی چواردا خه‌ڵاتی چڵه‌ نێرگز ببه‌خشرێته‌ دوو كه‌سایه‌تی كورد، كه‌ جێ ده‌ستیان دیاربێت له‌ بواره‌ جیاجیاكانداو له‌ كوردستانه‌وه‌ بانگهێشتی به‌ریتانیا ده‌كرێن و جگه‌ له‌ خه‌ڵاتی رێزلێنان، كۆڕو سیمینارو ۆورك شۆپیش بۆ هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی كوردستان سازبكرێت.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket