riklam

روونكردنەوەیەك لەخاتوو لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد-ەوە

ژنان 09:19 PM - 2022-03-22

خاتوو لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێت، پەیجێكی ساختە لە پارساڵەوە بەمەبەست و بە بەرنامە و بە ئاڕاستەی ناشرینكردن بەناوی منەوە كاردەكەن، بۆیە رایدەگەیەنم، بەندە جگە لە ئەكاونتێكی كەسی تایبەت بە خۆم لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، خاوەنی هیچ پەیج و ئەكاونتێكی تر نیم.

دەقی روونكردنەوەكە:
هاوڕێیانی بەڕێز..
بەندە جگه لە ئەكاونتێكی كەسی تایبەت بە خۆم لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، خاوەنی هیچ پەیج و ئەكاونتێكی تر نیم.
بەداخەوە رایدەگەیەنم، پەیجێكی ساختە لە پارساڵەوە بەمەبەست و بە بەرنامەی قێزەونی خۆیان؛ بە ئاراستەی ناشرینكردن و لەكەداركردن و تێكدان، كاردەكەن و دوور لە مۆڕاڵ و عورف و عاداتی كۆمەڵایەتی تەشهیردەكەن.
ماوەیەكی زۆرە ناوی ئێمە بەكاردەهێنرێت لەو پەیجە ساختەیەوە، بەندە بەڕوونی لە دوای چەندین روونكردنەوەی یەك لەدوایەك رایدەگەیەنم: كە ئەو هەژمارە ساختەو بێ مۆڕاڵە پۆستەكانی لە فەیسبووك لەسەر ناوی ئێمەبڵاودەكاتەوە دوور و نزیك پەیوەندی بەئێمەوەنییە و لەناوەڕۆكی بابەتەكانی هیچ بەرپرسنیین.
باشتروایە ئەوكەسانە بای ئەوەندە ئازایەتییان تێدابێت، كەلەسەر ناوی خۆیان نووسینەكانیان بڵاوكەنەوە.
خۆری رووناك، بە بێژنگی چەواشەكاران ناگیرێت.

لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket