riklam

خوێندنگه‌یه‌ك له‌سه‌لاحه‌دین داده‌خرێت و خوێندكاره‌كانی ده‌چنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

کوردستان 04:38 PM - 2022-03-18

په‌روه‌رده‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌رگای خوێندنگایه‌ك به‌ڕووی خوێندكاره‌كانیدا داده‌خات و كه‌لوپه‌له‌كانی بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌گوازێته‌وه‌.

 خوێندنگای رازی سه‌ره‌تایی تێكه‌ڵاو له‌ گوندی حه‌مه‌غه‌ریب چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر شمه‌ك و پێداویستییه‌كانی گوزرایه‌وه‌ بۆ گوندێكی دیكه‌ دوای ناردنه‌وه‌ی خوێندكاره‌كانیشی بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌رگاكه‌ی به‌ قفڵ داخرا، ئه‌و گونده‌ له‌ سنوری قه‌زای داقوقی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوكه‌، به‌ڵام له‌رووی ئیدارییه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای خورماتووه‌و له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌.

مامۆستا عه‌باس گلی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ مامۆستایانی ئه‌و خوێندنگایه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: خوێندنگاكه‌یان به‌ یه‌كجاری داخراو كاتێكیش خوێندكاره‌كانمان پرسیارمان لێده‌كه‌ن چی بكه‌ن هیچ وه‌ڵامێكمان پێ نییه‌ و هیچ رێگه‌ چاره‌یه‌كمان پێ نیه‌.

 وتیشی: خوێندكاره‌كانی ئه‌و خوێندنگایه‌ له‌ماڵه‌وه‌ دانیشتن و پێویسته‌ بچنه‌ گونده‌كانی دیكه‌ی ده‌روبه‌ر تا به‌رده‌وامی به‌خوێندن بده‌ن، له‌ كاتێكدا زیاتر له‌نیوه‌ی خوێندنی ساڵی 2021-2022 یان خوێندوه‌.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، پێداویستییه‌كانی خوێندنگاكه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ گوندێكی دیكه‌ی سنوره‌كه‌ كه‌ 25 كیلۆمه‌تر له‌گونده‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ دوره‌و له‌ئێستا خوێندكارانی ئه‌و گونده‌ به‌بێ خوێندگه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

PUKmedia ئازاد شوكر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket