riklam

پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ كۆچی دوایی شه‌ریف عه‌لی كوڕی حسێن

ی ن ک 04:26 PM - 2022-03-15

بۆ كۆچی دوایی شه‌ریف عه‌لی كوڕی حسێن ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی پادشایی ده‌ستووری، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاشته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردوه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ دوا ماڵئاوایی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی پادشایی ده‌ستووری، شه‌ریف عه‌لی كوڕی حسێن-مان پێگه‌یشت كه‌ دوێنی دووشه‌ممه‌ كۆچی دوایی كرد.
له‌كاتێكدا دڵته‌نگیی قووڵی خۆمان بۆ ئه‌م كۆسته‌ ده‌رده‌بڕین، به‌شانازییه‌وه‌ یادی كاروانی ره‌سه‌نی ژیانی تایبه‌تی و سیاسی  كوچكردوو ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و میانڕه‌و بو
 له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی عیراقدا و له‌  تێكۆشانی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی وله‌ نێو  ئۆپۆزسیۆنی عیراقیدا
له‌پاش روخانی رژێمی  له‌ناوچو، به‌شدارییه‌كی كارای هه‌بوو له‌ داڕشتنه‌وه‌ی بونیادنانی دیموكراسی ده‌وڵه‌تی نوێی عیراقی، له‌كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقیشدا  ڕۆڵێكی وه‌های بینی كه‌ خزمه‌ت به‌ واقیع و ئاینده‌ی عیراق و عیراقییه‌كان بكات و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان مسۆگه‌ر بكات.
 داواكارین له‌ خودای گه‌وره‌ كۆچكردوو شه‌ریف عه‌لی كوڕی حسێن بخاته‌ به‌ر میهره‌بانی فراوانی خۆیی و به‌به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و ئارامی و خۆڕاگری ببه‌خشێت به‌ بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket