riklam

له‌یادی ئه‌نفال و كیمیاباراندا داوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت

کوردستان 03:18 PM - 2022-03-15

له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی یاده‌كانی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌، جارێكی تر ته‌ئكید له‌سه‌ر گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوچه‌ زیان لێكه‌وتوه‌كان ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان داوای ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی په‌رله‌مانیان كردووه‌.

رۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك39 ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان داواكارییه‌كه‌مان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه‌،  بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك هه‌ریه‌كه‌  له‌ وه‌زیره‌كانی دارایی و كاروباری شه‌هیدان ئاماده‌ی بن.

وتیشی: ئامانجمان له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌سوكاری شه‌هیدان  و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی و منداڵه‌ونبووه‌كان و كه‌سوكوڕی ئه‌نفالكراوه‌كان،  له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان و قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان، هاو شێوه‌ی 38په‌رله‌مانه‌كه‌ی تر له‌ فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان ئیمزای له‌سه‌ر داواكارییه‌كه‌ كردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان شایه‌نی ئاوڕلێدانه‌وه‌ی زیاترن، چونكه‌ ئه‌وان له‌رابردوو قوربانی زۆریان داوه‌.

رۆژان شه‌هید حه‌مه‌ڕه‌ش ته‌ئكیدیكرده‌وه‌: هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ساڵی رابردودا دوو دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ رۆژانی 16-3-2021 و 14ی4ی هه‌مان ساڵ  تایبه‌تكرا به‌ كیمیاباران و ئه‌نفال، دواتر دوو راسپارده‌ ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كرا، به‌ڵام تا ئێستا وه‌ك پێویست كار نه‌كراوه‌  بۆ جێبه‌جێ كردنیان.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket