riklam

چالاكییەكانی رۆژی جیهانی ژنان لەكەركوك دەستپێدەكات

ژنان 01:14 PM - 2022-03-07

ئەمڕۆ دوو شەممە لەهۆڵی سەنتەری رۆشنبیری شاری كەركوك، لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان چەند چالاكییەكی لەڕۆژی  جیهانی ژناندا رێكخست.

لەبارەی چالاكییەكانەوە ژیان حەمید سەرۆكی لقی كەركوكی یەكێتی ژنانی كوردستان رایگەیاند، بەڕۆژێك پێش یادەكە چالاكییەكانمان لەكەركوك دەستپێكردوە.

وتیشی: لەدەستپێكی چالاكییەكاندا پێشەنگایەكی شێوەكاریمان بۆ هونەرماندی لاو فارس سەفەر كردەوە، هاوكات كۆڕێكی شیعر خوێندنەوەمان بۆ شاعیر دڵی رۆژهەڵات سازكرد و پانێڵێكمان لەبارەی رەوشی ژنان لەكەركوك ڕێكخست.

راشیگەیاند: لەكاتێكدا ئەو یادە دەكەینەوە ژنان لە كەركوك لەدۆخێكی خرپدان و رووداوەكانی تونوتیژی خێزانی لەكەركوك زیادی كردووە و یاساكانی عیراق دژی مافەكانی ژنانن لەشارەكە.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد- كەركوك

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket