riklam

مەراسمی ناساندنی كتێبی داربەڕووەكەی كەركوك بەڕێوەچوو

کتێب 12:00 PM - 2022-03-06

سەعات 10 ی بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 6-3-2022 بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە نووسەران و ڕۆژنامەنووسان و هۆگرانی كتێب مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی داربەڕووەكەی كەركوك لە هۆڵی مەڵبەندی 2 ی ڕێكخستنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەڕێوەچوو. 

محەمەد مێرگەسووری نووسەر و ئامادەكاری كتێبە لەلێدوانێكی تایبەتدا بە PUKmediaی ڕاگەیاند: شەش ژمارەی گۆڤاری گزنگمان لەدووتوێی كتێبی داربەڕووەكەی كەركوك كۆكردۆتەوە و بەرگی یەكەم ئەو كتێبە لە تیراژی 500 دانە چاپ و بڵاوكردەوە.

وتیشی: گۆڤاری گزنگ لەسەردەمی خەباتی شاخ لە لایەنی یەكێتی نووسەران دەردەچوو و ئێمە شەش ژمارەی ئەو گۆڤارەمان لە كتێبێكدا چاپ كردۆتەوە.

پێشەكی كتێبەكە لەلایەن فەرید ئەسەسەرد نووسراوە.

پاشان كتێبەكە بە ئیمزای ئامادەكاری كتێبەكە بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا. 
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket