riklam

منی نبی قهوچی سه‌ره‌خۆشی له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كات

پرسەنامە 06:50 PM - 2022-02-28

بۆ كۆچی دوایی خاتوو (زوبێده‌ سه‌عید ئۆمه‌ر)، دایكی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، منی نبی قهوچی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
 
به‌ ناوی خوای مه‌زن و دلۆڤان
 
به‌رێز/ كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبێ (زوبێده‌ سه‌عید ئۆمه‌ر)، دایكی به‌رێزتانم بیست، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی قووڵی خۆمان ئاراسته‌ی به‌رێزتان و بنه‌ماڵه‌ و سه‌رجه‌م كه‌س و كارو دۆست و هاوڕێیانی كۆچكردوو ده‌كه‌ین، داواكارین له‌خوای گه‌وره‌ سێبووری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.

منی نبی قهوچی
سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket