riklam

نوێنەرایەتی باكوورو رۆژهەڵاتی سوریا پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كۆسرەت رەسوڵ دەكات

کوردستان 03:17 PM - 2022-02-28

نوێنەرایەتی باكوورو رۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان بۆ كۆچی دوایی خاتوو زوبێدە سەعید ئۆمەر دایكی كۆسرەت رەسوڵ عەلی پرسەنامەیەكیان ئاڕاستە كردوەو دەڵێن: لە نزیكەوە ئێمە بەهاوخەمتان دەزانین و لەڕێی ئێوەشەوە پرسەو سەرەخۆشی لەكەسوكار و بنەماڵەی تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

دەقی پرسەكە:  
بەڕێز كاك كۆسرەت رەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایكی بەڕێزتانم پێگەیشت.
لە نزیكەوە ئێمە بەهاوخەمتان دەزانن و لەڕێی ئێوەشەوە پرسەو سەرەخۆشی لەكەسوكار و بنەماڵەی تێكۆشەرەكەتان دەكەین. 
بەم بۆنە خەمناكەوە لە خوای گەورە داواكارین سەبرو ئارامی بە ھەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشی بێت و جێگای خوالێخۆخشبووی دایكتان بەھەشتی بەرین بێت.
نوێنەرایەتی باكوورو رۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket