riklam

دكتۆر جوان ئیحسان داوای هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان ده‌كات

ژنان 04:44 PM - 2022-02-23

دكتۆرجوان ئیحسان فوزی له‌په‌یامێپكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ پسپۆڕان و كاربه‌ده‌ستان چاوێك به‌ (سیاسیه‌ی جینائی) دا بخشێنه‌وه‌، چونكه‌ دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و مه‌ترسیه‌كی زۆر ده‌ڕوات .

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی...

هه‌واڵی له‌ده‌ستدانی شنیار خه‌مبارو دڵته‌نگی كردم ، به‌تایبه‌تی كه‌ به‌تاوانێكی قێزه‌ون و دڕندانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا ، ئه‌م ڕوداوه‌ كۆستێكی تره‌ بۆ هه‌موولایه‌ك و شه‌رمه‌زارییه‌ بۆهه‌موو ئه‌ولایه‌نانه‌ی كه‌به‌كردار ڕێگه‌ له‌م تاوانانه‌ ناگرن و له‌سه‌رده‌مێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه‌له‌ساڵی (٢٠٢٢) داین و كه‌سانێكی دڕنده‌ ده‌ستیان ده‌چێته‌ خوێنی كه‌سانی بێ تاوان . داواكارم له پسپۆران به‌ (سیاسیه‌ی جینائی ) دا بچنه‌وه‌ و چاوێك به‌سزاكاندا بخشێننه‌وه، چونكه‌ ڕێژه‌ی تاوانكردن له‌كۆمه‌ڵگه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌و تاوانباران زۆر بێباكانه‌ و بێ سڵه‌مینه‌وه‌ ده‌ستیان داوه‌ته‌ تاوانكردن ، لێره‌وه‌ داوا له‌په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م له‌ڕێگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی ولیژنه‌ تایبه‌تییه‌كانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆئه‌م جۆره‌ تاوانانه‌ بكه‌ن ، بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و مه‌ترسییه‌كی زۆر ده‌ڕوات، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌نابی كاك قوباد تاڵه‌بانی ڕۆڵێكی گرنگی بۆبه‌دواداچوون له‌م جۆره‌ كه‌یسانه‌دا هه‌یه‌ به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بڕیار هه‌یه‌ ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌بێت و بێده‌نگ نه‌بن ، له‌به‌رئه‌وه‌  ئه‌م كێشانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و پێویسته‌ بنه‌بڕبكرێت ، لێره‌وه‌ پرسه‌و هاوخه‌میم ئاڕاسته‌ی كه‌س وكارو بنه‌ماڵه‌ی شنیار خان ده‌كه‌م له‌په‌روه‌ردگار داواكارم سه‌بوری و ئارامیان پێ ببه‌خشێت وهه‌رچی زووه‌ تاوانبار سزای یاسایی خۆی وه‌ربگرێت .

دكتۆر جوان ئیحسان فوزی 
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی  سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket