riklam

هه‌ڵه‌بجه‌..كتێبی پیرشالیاره‌كانی هه‌ورامان بڵاوكرایه‌وه‌

کتێب 11:29 AM - 2022-02-07

له‌مه‌راسیمێكدا له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ئاماده‌بوونی قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه‌ ونووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی پارێزگاكه‌ كتێبی پیرشالیاره‌كانی هه‌ورامان بڵاوكرایه‌وه‌، كتێبه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئاكۆ شاوه‌یس هاوارییه‌وه‌ نووسراوه‌ باس له‌مێژووی پیرشالیاره‌كانی هه‌ورامان ده‌كات.

هۆمایۆن ساحیب به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: نووسه‌ری ئه‌م په‌رتووكه‌ هه‌ورامان ویارسانی پێكه‌وه‌ به‌ستوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م په‌ڕتووكه‌ كۆمه‌ڵێكی هه‌ڵه‌ی ڕاستكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هه‌ڵه‌ خه‌ڵكی دیكه‌ خۆی كردووه‌ به‌خاوه‌نی ، و مه‌راسیمه‌ لۆكاڵییه‌كانی به‌ستوه‌ته‌وه‌ به‌ یارسانه‌كان و یه‌كێك له‌وانه‌ پیرشالیاره‌.
پیرشالیار به‌ڕابه‌ری دینی ناوچه‌یه‌ك وتراوه‌،پیرپله‌یه‌كی دینیه‌ له‌هه‌رسێ ئاینی زه‌رده‌شتی ومیترایی ویارسانی،ساڵانه‌ له‌هه‌ورامانی ته‌خت مه‌راسیمێكی تایبه‌ت به‌ناوی زه‌ماوه‌ندی پیرشالیار به‌ڕێوه‌ده‌چێت وه‌ك كلتورێكی ڕه‌سه‌نی ناوچه‌كه‌.
PUKmedia هه‌ورامان جه‌لال 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket