riklam

هەولێر.. ئۆتۆمبێلی بوك و زاوا كۆنترۆڵی لەدەستدا

کوردستان 09:23 PM - 2022-01-25

بەهۆی دەربڕینی خۆشییەوە ئۆتۆمبێلێكی بوك و زاوا لە هەولێر، خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا كێشا.

فازل حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ25-1-2022، لەسەر رێگەی هەولێر بەحركە، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلێك كە بۆ دەربڕینی خۆشی لە ئۆتۆمبێلی بوك و زاوا نزیك بووبوەوە، خۆی بە دواوەی ئۆتۆمبێلی بوك و زاوادا كێشا و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەكە كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا كێشا.

راشیگەیاند: لە رووداوەكەدا زیانی ماددی زۆر كەوتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

PUKmedia راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket