riklam

گه‌نجێكی عیراقی ده‌بێته‌ زاوای سوڵتانی برۆنای

هەمەڕەنگ 03:57 PM - 2022-01-25

گه‌نجێكی عیراقی به‌ناوی "عه‌بدوڵڵا نه‌بیل هاشمی" كچی "حه‌سه‌ن به‌لقییه‌ موعه‌زه‌ دین"ی سوڵتانی وڵاتی برۆنای ماره‌كرد.

شازاده‌ فه‌دزیلا لوبه‌بول ته‌مه‌ن 36 ساڵان، كچی ملیاردێر سوڵتان حه‌سه‌نی بۆلكیا ته‌مه‌ن 75 ساڵان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین پیاوانی جیهان و هاوسه‌ری دووه‌می مه‌ریه‌م عه‌بدولعه‌زیز،

ئه‌و مه‌راسیمه‌ كه‌ له‌ مزگه‌وتی عومه‌ر عه‌لی سه‌یفودیه‌ن به‌رِێوه‌چوو، 

شازاده‌ فه‌دزیلا له‌ زانكۆی كینگستۆن خوێندوویه‌تی، له‌ ساڵی 2008 به‌ پله‌ی خوێندنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رچوو له‌ ساڵی 2015، شازاده‌ برِوانامه‌ی ماسته‌ری له‌ به‌رِێوبه‌رایه‌تی بازرگانی له‌ قوتابخانه‌ی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی هولت به‌ده‌ست هێنا.

سوڵتانی برۆنای به‌ یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان و پاشاكانی جیهان داده‌نرێت و وڵاته‌كه‌ موسوڵمان نشینه‌ و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر دوورگه‌ی برۆنیو له‌ باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌سه‌.

 PUKmedia  ئه‌ركان شاوازی 
سه‌رچاوه‌ dailymail.co.UK

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket