riklam

حەسەكە.. 300 تیرۆرست خۆیان رادەست دەكەن

کوردستان 11:38 PM - 2022-01-24

لەمیانەی رووداوی پەلاماری زیندانی گوێران لە حەسەكە، كێوماڵكردنی شارەكە بەردەوامە و 300 تیرۆرستی داعش كەلەزیندانەكە هەڵاتبوون خۆیان رادەستكرد.
شیمار حیمۆ چالاكوانی سیاسی لەرۆژئاوای كوردستان بۆ PUKmedia ووتی: ماوەی زیاتر لە سێ رۆژ رووداوی پەلاماری زیندانی گوێران، شەڕ لەكۆڵانەكانی حەسەكە بەردەوامی هەیە و دۆخەكە بەرەو كۆنتڕۆڵی تەواوەتی دەچێت لەلایەن هێزەكانی سوپای سوریای دیموكرات.
وتیشی: ئێوارەی ئەمڕۆ 300 تیرۆرستی داعش كەهەڵاتبوون خۆیان رادەستی هێزە ئەمنیەكان كردوە.
جەختیكردەوە: هاوكات لەماوەی ئەو سێ رۆژەدا زیاتر لە 160 تیرۆرست كوژراون كە سەركردەو گەورە تیرۆرستی داعشیان تێدایە.
ئەو چالاكوانە ئەوەشی وت: ژمارەیەكی زۆر لەو تیرۆرستانەی لەناو زیندانەكە بوون و لەگەڵ ئەو 300 تیرۆرستەی خۆیان رادەستكردوە بەرەو شوێنێكی تر گواستراونەتەوە.
PUKmedia سامان یاروەیس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket