riklam

هەرێم.. زانکۆ و خوێندنگاکان پشوو درێژدەکەنەوە

کوردستان 03:07 PM - 2022-01-19

لە زانکۆی راپەڕین  پەروەردەی دهۆک رۆژێکیتر پشوو راگەیەنرا بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و پاراستنی سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و کارمەندان.

 

سەرۆکایەتی زانکۆی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ PUKmedia نێردراوە رایگەیاند: لەپێناو پاراستنی سەلامەتی خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران، و بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی دیكەی سەرماو سۆڵەو بەفربارین لەناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین، رۆژی پێنج شەممە 20-1-2022 ی كرد بەپشوو.

 

ئاماژە بەوەشکرا: بۆ ئەو بەشانەی لەو رۆژەدا دەوامی خوێندنیان هەیە، و سەرجەم فەرمانبەرانی كۆلێژو بەشەكان و سەرۆكایەتی زانكۆ پشووە.

 

هاوکات ئەحمەد زوبێر بەرپرسێ راگەھاندنا رێڤەبەریا گشتی یا پەروەردەیا پارێزگەھا دھۆکێ راگەھاند و گوت: سبەھی داکو چ ئاریشەیێن ھاتن و چونێ پەیدا نەبن لسەرجەم دام و دەزگەھێن پەروەردێ و خواندنگەھان ل سنورێ پارێزگەھا دھۆکێ بێھنڤەدانا ڤەرمیە.

ئەویەک ژی دیارکر کو بو ئەڤروژی ھەمی دەوامێن پەیمانگەھێن میری ل دانێ ئێڤاری دێ بیتە بێھنڤەدان تاکو گیانێ ھاولاتیان یێ پاراستی بیت.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket