}

هه‌ڵه‌بجه‌.. تیمه‌كانی شاره‌وانی ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌

کوردستان 12:02 PM - 2022-01-14

به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی رووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌ .

كوێستان ئه‌كره‌م سه‌روكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند؛ به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ی كه‌ ڕووی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌، سه‌رجه‌م تیمه‌كانی شاره‌وانی و به‌رگری و شارستانی دامه‌زراوه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، خراوه‌نه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌. 

سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ ر‌اشیگه‌یاند؛ ژماره‌كانی په‌یوه‌ندی كردنمان له‌ په‌یجه‌كانی پارێزگا و سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی و به‌رگری و شارستانی بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك پێویستی به‌ تیمه‌كان بێت، ده‌ست به‌جێ ده‌گه‌ینه‌ لایان .

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان/ هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket